پزیشکیان: ئامادەین بۆ کۆتاییهێنان بۆ جەنگ، بەو مەرجەی گەرەنتی پێویست هەبێت
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا دوو جار هێرشی کردووەتە سەر ئێران
ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئێران ئامادەیە بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگەی کە 32 رۆژە بەردەوامە، بەو مەرجەی گەرەنتی پێویست هەبێت، ئەم هەنگاوەش پێویستی بە گەرەنتیی نێودەوڵەتی هەیە".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمریکا لە کاتی دانوستانەکاندا دوو جار هێرشی کردووەتە سەر ئێران، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان بڕوایان بە دیپلۆماسی نییە".
بەیانی رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و لە ئەنجامدا چەند سەرکردەیەکی وڵاتەکە کوژران، بەڵام ئێران هەر زوو وەڵامی ئەو هێرشانەی دایەوە و وێڕای ئاراستەکردنی ژمارەیەک مووشەک بۆ ئیسرائیل، چەندین بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکای لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا کردە ئامانج.
PM:10:35:31/03/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت