ناتانیاهۆ: دەستکەوتی زۆر گەورەمان بەدەستهێناوە


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئاداری 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "سیاسەتی ئەمنیمان گۆڕاوە، ئێمە ئێستا لەبری ئەوەی لە بەرگریدا بین لە هێرشبەرین".


ئاماژەی بەوەکرد، "رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕی و هاوپەیمانی نوێمان دروستکرد و ئیسرائیلمان گۆڕی بۆ زلهێزێکی ناوچەیی و جیهانی".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، "تا گەیشتن بە ئامانجەکانمان بەردەوام دەبین لە کارکردن بۆ نەهێشتنی رژێمی تیرۆریستی".

وتیشی، "ئێمە و واشنتۆن ماوەی مانگێکە بە بەردەوامی رژێمی ئێران لەت و پەت دەکەین، دەستکەوتی زۆر گەورەمان بەدەستهێناوە".

باسی لەوەشکرد، "رژێمی ئایەتوڵڵا لە ئێران لە هەموو کاتێک لاوازترە، ئیسرائیلیش لە پێشوو بەهێزترە"، جەختی لەوەشکردەوە، "بناغەکانی رێژیمی ئێرانمان هەژاند، درەنگ یان زوو دەڕوخێت".

ناتانیاهۆ راشیگەیاند، "ئێمە 10 گورزی ماڵوێرانکەرمان لە ئێران دا و بریکارەکانی و بەرنامەکانی مووشەکی بالیستی و ئەتۆمیمان کردە ئامانج".

ئاماژەی بەوەشدا، "ئێران هێشتا توانای هەڵدانی مووشەکی هەیە بەرەو ئێمە، بەڵام ئەم هەڕەشانە ترسێنەرنین".


PM:09:39:31/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت