ترەمپ بۆ وڵاتانی ئەوروپی: بڕۆن خۆتان نەوت بەدەست بێنن
وێستگەنیوز-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكان
بەو وڵاتانەی بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز هاوكاری ئەمریكایان نەكرد دەڵێت: خۆیان هەوڵ
بۆ كردنەوەی ئەو گەرووە بدەن و نەوت بەدەست بێنن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی
ئەمریكا لە پۆستێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەی خۆی "تروس سۆشیال" نوسیویەتی
"تەواوی ئەو وڵاتانەی كە بەهۆی گەرووی هورمز ناتوانن سووتەمەنی فڕۆكە دابین
بكەن، بۆ نمونە بەریتانیا كە لە لەناوبردنی رێبەریی ئێراندا هاوكاری نەكردین، پێشنیارێكم
هەیە: یەكەم، لە ویلایەتە یەكگرتوەكان نەوت بكڕن، ئێمە بڕێكی زۆرمان هەیە. دووەم،
كەمی ئازایەتی درەنگ وەخت لەخۆتان نیشان بدەن، بڕۆن بۆ گەرووەكە و داگیری بكەن".
ترەمپ دەڵێت، "دەبێت
فێربن خۆتان بۆ خۆتان شەڕ بكەن، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا چیتر بۆ یارمەتی ئێوە
بۆ ئەو گەرووە ناگەڕێتەوە، هەر بەو شێوەی كە ئێوە بۆ ئێمە نەبوون".
سەرۆكی ئەمریكا هەروەها
نوسیویەتی "ئێران بە كردەوە لەناوچووە. بەشی سەختی كارەكە ئەنجام دراوە. بڕۆن
خۆتان نەوت بەدەست بێنن".
PM:03:04:31/03/2026
ئهم بابهته 256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت