بەیانی ئەمڕۆ دوو بەندکراوی سیاسی لە ئێران لە سێدارە دران


وێستگەنیوز-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە،31ی ئاداری 2026 دەزگای دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر دوو زیندانی سیاسی کە ئەندامی رێکخراوی موجاهیدینی بوون جێبەجێ کرد.

بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ئەو دوو کەسەی لەسێدارە دراون ناویان بابەک عەلیپوور و پوویا قوبادییە و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە تاوانبار کرابوون بە ئەنجامدانی چەندین "کردەوەی تیرۆریستی" و هێرشکردنە سەر ناوەندە حکومییەکان لە تاران.


راگەیەنراوە ئاماژە بەوەدەکات کە دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان و پشتڕاستکردنەوەی حوکمەکەیان لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە، سزاکەیان بەسەردا جێبەجێ کراوە.

رێکخراوی موجاهیدینی خەڵق، کە بەرهەڵستکاری حکومەتی تارانە، لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە وەک رێکخراوێکی "تیرۆریستی" دەناسرێت و ساڵانە چەندین کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون یان هاوکاریکردنی ئەو رێکخراوە لەسێدارە دەدرێن.

رۆژی 29ی ئاداریش، تاران رایگەیاندبوو کە دوو کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی "تیرۆریستی" و پەیوەندی بە رێکخراوی موجاهیدینی خەڵق لەسێدارە داوە.


AM:09:39:31/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت