نیویۆرك پۆست ناوی ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئاشكرا دەكات لەگەڵ ترەمپدا دانوستان دەكات
وێستگەنیوز-
پەیامنێری رۆژنامەی نیویۆرك
پۆست ئەمرۆ دووشەممە 30ی ئاداری 2026 لە پەیامێك لە تۆڕی ئێكس نوسی كە سەرۆك كۆماری
ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئەودا ناوی ئەو بەرپرسە ئێرانییەی ئاشكرا كردوە كە
خەریكە دانوستانی لەگەڵدا دەكات.
لەپەیامەكەدا هاتووە كە
دۆناڵد ترەمپ ئاشكرای كردوە كە حكومەتی ئەمریكا لەگەڵ محەمەد باقری قالیباف، سەرۆكی
پەرلەمانی ئێران سەرقاڵی گفتوگۆ و دانوستانە.
ترەمپ هەروەها بەو رۆژنامەنوسەی
وتووە "تا هەفتەیەكی دیكە" ئاشكرا دەكرێت كە قالیباف ئەو كەسەیە كە ئەمریكا
دەتوانێت كاری لەگەڵدا بكات یان نا".
ئەم هەواڵە پاش ئەوە بڵاودەبێتەوە
كە سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دوو رۆژ پێش ئێستا لە تویتێكدا ویلایەتە یەكگرتوەكانی بەوە
تۆمەتبار كرد كە لە رای گشتی و بە ئاشكرا باس لە گفتوگۆ و دانوستان دەكات و بە نهێنی
و شاراوەش بەدوای دابەزاندنی هێزی زەمینی بۆ خاكی ئێرانە.
محەمەد باقر قالیباف چەندین
جار لە تۆڕی ئێكس دا هەر چەشنە دانوستانێكی كۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئەمریكا رەتكردوەتەوە.
PM:08:16:30/03/2026
ئهم بابهته 1600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت