ئێران موشەکێکی بالیستی ئاراستەی تورکیا دەکات
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا
لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، موشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە
ئاراستە کرابوو و هاتبووە نێو کایەی ئاسمانیی تورکیا، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ناتۆوە
تێکشکێندراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی
ئاداری 2026، وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا بەیاننامەیەکی سەبارەت بە تێکشکاندنی
موشەکێکی بالیستی بڵاوکردەوە کە لە ئێرانەوە تەقێنرابوو بەڵام لەلایەن یەکەکانی بەرگریی
ئاسمانی و موشەکیی ناتۆوە کە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیر کراون، تێکشکێندرا
و پوچەڵ کرایەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا
ئاماژەی بەوە داوە، هەموو رێکارێکی پێویست بە بڕیارێکی توند و بەبێ دوودڵی بەرانبەر
هەر جۆرە هەڕەشەیەک دەگیرێتە بەر کە ئاراستەی خاک و ئاسمانی وڵاتەکەمان بکرێت.
PM:06:27:30/03/2026
ئهم بابهته 112
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت