ترەمپ: لەگەڵ "حکومەتی نوێ و لۆژیکی" ئێراندا سەرقاڵی گفتوگۆی جیدین
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ویلایەتە
یەکگرتووەکان لایەنی دانوستانکاری ئێرانی بە "حکومەتی نوێ و لۆژیکی"
ناولێدەبات و هاوکات هەڕەشەی لەناوبردنی تەواوی "دامەزراوە سەرەکییەکانی ئێران"
دەکات.
دۆناڵد ترەمپ لەنوێترین پۆستیدا لەسۆشیال میدیا رایگەیاند "ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکا لەگفتوگۆی جددیدایە لەگەڵ ڕێژیمێکی نوێ و لۆژیکیتر بۆ کۆتاییهێنان بەئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکانمان لەئێران".
باسی لەوە کرد کە شەڕەکە
گۆڕانکاریی لەڕژێمی ئێراندا بەدیهێناوەو وتی "لەگفتوگۆکانماندا پێشکەوتنێکی زۆر
بەدیهاتووە، بەڵام ئەگەر بەهەر هۆکارێک بەم زووانە ڕێککەوتنێک نەکرێت، کە پێدەچێت
وابێت، ئەگەر گەرووی هورمز یەکسەر بۆ بازرگانی کراوە نەبێت، ئێمە بەتەواوی هەموو وێستگەکانی
کارەبا و کێڵگە نەوتییەکان لەناودەبەینو دوورگەی خارگ کۆنترۆڵ دەکەین".
وتیشی "ئەمە تۆڵەسەندنەوەیەک
دەبێت بۆ ئەو سەربازانەمان کە گیانیان لەدەست داوە، هەموو ئەوانەی لەماوەی ٤٧ ساڵەی
'دەسەڵاتی تیرۆر'ی ڕژێمی کۆن کۆمەڵکوژ کراونو گیانیان لەدەستداوە".
PM:05:04:30/03/2026
ئهم بابهته 204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت