وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وتووێژی راستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، وتووێژی راستەوخۆیان لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات، زۆرینەی ئەو پێشنیارانەی پێشکەشی تاران کراون ناواقیعین.
ئەمڕۆ دووشەممە 30ی ئاداری 2026، ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "هیچ وتووێژێکی راستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکا نەکردووە، پەیامەکان تەنیا لەڕێگەی نێوەندگرانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە".
ئاماژەی بەوەکرد، "زۆرینەی ئەو پێشنیارانەی پێشکەشی تاران کراون ناواقیعی و ناعەقڵانی و زیادەڕەوییان تێدا کراوە".
باسی لەوەشکرد، "ئەو کۆبوونەوانەی لە پاکستان بەڕێوەدەچن چوارچێوەیەکە کە ئەو وڵاتانە خۆیان دامەزراندووە، ئێمەش بەشداریمان تێدا نەکردووە".
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی، "هەوڵدان بۆ ئاشتی لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە جێگەی پێشوازییە، بەڵام تاران جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری روانگەیەکی واقیعی بۆ رووداوەکان دەکاتەوە".
PM:02:04:30/03/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت