ئێران: بۆ هەر سیناریۆیەک، لەوانە هێرشی زەمینی ئامادەین
وێستگەنیوز-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند وڵاتەکەی بۆ هەر
سیناریۆیەکە خۆی ئامادە کردوە، لەوانە بۆ هێرشی زەمینی.
ئیسماعیل بەقائی، وتەێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی
لە لیدوانێکدا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل وتی؛ "ئەوان ئەگەر
بڕیار بدەن بێنە ناو خاکی ئێرانەوە، وەڵامی ئێمە زۆر گەورەتر لەو شتە دەبێت کە تا
ئێستا بینیویانە".
وتیشی؛ "ئەگەر شەڕی زەمینیمان بەسەردا بسەپێنن، لە خۆمان
و وڵاتەکەمان بەرگریی دەکەین".
وتەکانی ئیسماعیل بەقائی لەکاتێکدایە کە تا ئێستا بە
هەزاران مارێنزی ئەمریکی بە چەندین کەشتی زەبەلاحی فڕۆکەهەڵگر روویان لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست کردوە.
PM:10:45:29/03/2026
ئهم بابهته 244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت