سوپای پاسداران هەڕەشەی لێدانی زانکۆکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، سوپای پاسدارانی ئێران لە
بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، لەمەودوا زانکۆکانی
ئەو دوو وڵاتە لە ناوچەکەدا دەبنە ئامانجێکی شەرعی بۆ وەڵامدانەوەی سەربازی.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، تەواوی ئەو زانکۆیانەی سەر بە ئەمریکا
و ئیسرائیلن لە ناوچەی خۆرئاوای ئاسیا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ئامانجی سەربازی هەژمار
دەکرێن. سوپای پاسداران هۆشداریی داوەتە مامۆستایان، کارمەندان و خوێندکارانی ئەو
زانکۆیانە، هەروەها دانیشتووانی دەوروبەریان، کە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان بە لایەنی
کەمەوە یەک کیلۆمەتر لەو ناوەندانە دوور بکەونەوە.
سوپای پاسداران مۆڵەتێکی تاوەکو نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 30ـی
ئادار بە کاتی تاران بۆ واشنتن دیاری کردووە، تاوەکو بە فەرمی بەیاننامەیەک لەسەر
ئیدانەکردنی هێرشەکان بۆ سەر زانکۆکانی ئێران بڵاو بکاتەوە. ئاماژە بەوەش کراوە
پابەند نەبوون بەم داواکارییە، زانکۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەخاتە ژێر هێرشی تۆڵەسەندنەوە.
ئەم هەڕەشەیەی تاران دوای زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی دێت کرایە
سەر چەند ناوەندێکی زانستیی گرنگ لە ئێران، لەوانە: زانکۆی تەکنەلۆژیای ئیسفەهان و
زانکۆی زانست و پیشەسازیی تاران. سوپای پاسداران دەڵێت، "ئەم هێرشانە بەشێکن
لە دوژمنکارییەکی بەردەوام بۆ سەر ژێرخانی زانستی و کولتووریی ئێران، و پرسی بەرنامەی
ئەتۆمیش تەنیا بیانوویەکە بۆ شەرعییەت دان بەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە."
PM:03:57:29/03/2026
ئهم بابهته 428
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت