قالیباف: هێزە چەکدارەکانمان چاوەڕێی هێرشی زەمینی دەکەن بۆ ئەوەی وەڵامێکی تووندی دوژمن بدەنەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایدەگەیەنێت، هێزە چەکدارەکانیان چاوەڕێی هێرشی زەمینی دەکەن بۆ ئەوەی وەڵامێکی تووندیان بدەنەوە، دەشڵێت، "هاوبەشە هەرێمییەکانیشیان سزا بدەن".


ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی ئاداری 2026، محەمەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "دوژمن بەنیازی هێرشی زەمینییە و بێئاگایە لەوەی هێزە چەکدارەکانی ئێران چاوەڕێی هاتنی ئەمریکییەکان دەکەن بۆ ئەوەی ئاگریان تێ بەربدەن".

ئاماژەی بەوەکرد، "هێزەکانیان تەنیا بەرپەرچی هێرشەکان نادەنەوە، بەڵکو هاوبەشە هەرێمییەکانی ئەمریکاش سزا دەدەن و بێدەنگ نابن بەرامبەریان".

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، "بەتەواوی ئاگادارین دوژمن بە ئاشکرا پەیامی دانوستان دەنێرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا بە نهێنی پیلانی هێرشی زەمینی دادەنێت و دەیەوێت فێڵ بکات".


PM:01:29:29/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت