ئێران لە لێواری تەقینەوەیەکی گەورەدا، چەکێکی نوێی ئەمریکا زەمینە بۆ "لێدانی کۆتایی" خۆش دەکات
وێستگەنیوز-
لە وەرچەرخانێکی بنەڕەتیدا کە جیهانی خستووەتە لێواری "تەقینەوەیەکی گەورە"، پێنتاگۆن بۆ یەکەمجاره لە مێژووی ململانێکانیدا، بڵاوکردنەوەی بەلەمی خێرای بێ سهرنشین، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران لە کەنداو ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ئەوەی کەناڵی "سکای نیوز" گواستوویەتییەوە، ئەم بەلەمە خۆکوژ و چاودێرییانە، گوزارشت لە وەڵامی ئەمریکا دەکەن، بۆ "جەنگی کەشتییە نەوتهەڵگرهكان" کە تاران هەوڵی هەڵگیرساندنی دهدا؛ ئەمەش بە سوودوەرگرتن لە سەرکەوتنەکانی تەکنەلۆژیای ئۆکرانیا، لە دەریای ڕەش دا.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکانی ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"، فەرماندەکانی پێنتاگۆن، خەریکی داڕشتنی کۆتا دەستکارییەکانی بژاردەی "لێدانی کۆتایی"ن؛ ئەمە پلانێکی گشتگیرە و تەنها بۆردومانی ئاسمانی ناگرێتەوە، بەڵکو دابەزینی هێزی وشکانی لە قووڵایی خاکی ئێراندا لەخۆ دەگرێت.
ئامانجی ڕاگەیەندراوی ئەم سەرکێشییە سەربازییە گەورەیە، کۆنترۆڵکردنی ڕاستەوخۆی کۆگاکانی یۆرانیۆمی پیتێنراوە کە لە ژێر زەویدا شاردراونهتهوه، تاوەکو دڵنیایی بدرێت لەوەی ڕژێمی ئێران بۆ هەمیشە دەستی پێیان ناگات.
ئەمه لە حاڵەتێکدا روودهدات، ئەگەر کەناڵە دیپلۆماسییەکان کە لەلایەن نێوەندگیرەکانەوە بەڕێوە دەچن، نەتوانن لە کاتێکی نزیکدا، هیچ پێشکەوتنێک بەدەستبهێنن.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، لە لێدوانێکی کتوپڕدا کە ناوەندە سیاسییەکانی هەژاند، دووپاتی کردەوە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ "ئامادەیە دۆزەخ هەڵگیرسێنێت" و هۆشداریی دایە تاران، هەر توندوتیژییەکی زیاتر، بە لێدانگەلێکی "توندتر لەوانی پێشوو" وەڵام دەدرێتەوە.
ئەم هەڕەشانە، هاوکاتن لەگەڵ ڕەوانەکردنی هێزی زەبەلاحی زیادە، لەوانە فیرقەی 82ی پهڕهشوتهوان و هەزاران سەربازی هێزی دەریایی مارێنز.
ههمو ئهوانه، ئاماژەیە بۆ ئەوەی واشنتۆن، چیتر بە "جەنگێكی پڕوكێنهری دریژخایهن" ڕازی نابێت، بەڵکو هەوڵ دەدات "ئاشتیی له رێگهی هێز"هوه بسهپێنێت، ئهویش به لێدانێكی غافڵگیری بروسكئاسا کە کۆتایی بە ململانێکە بهێنێت و گەرووی هورمز بە زهبری هێز بکاتەوە.
PM:10:07:28/03/2026
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت