ترەمپ: بەم بۆنەیەوە، کوبا نۆرەی داهاتووە
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا، دوێنێ هەینی، گرژییەکانی لەگەڵ هاڤانا گەیاندە ئاستێکی نوێ و ڕایگەیاند، "نورهی کوبا داهاتووە".
ئەم لێدوانەی ترەمپ لە
میانی وتارێکدا هات، لە کۆڕبەندێکی وەبەرهێنان، کە تێیدا ستایشی سەرکەوتنە سەربازییەکانی
وڵاتەکەی لە ڤێنیزوێلا کرد.
ترەمپ لە میامی وتی:
"من ئەم سوپا مەزنەم بنیات نا، وتم هەرگیز ناچار نابن بەکاریبهێنن، بەڵام هەندێک
جار دەبێت بەکاریبهێنن. بەم بۆنەیەوە، کوبا نۆرەی داهاتووە." بەبێ ئەوەی بە
وردی ڕوونی بکاتەوە مەبەستی لەو قسەیە چییە.
ترەمپ هەفتەی ڕابردوو،
ئاماژەی بە ئەگەری دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوورگەیە کردبوو کە لەلایەن سۆسیالیستەکانەوە
بەڕێوە دەبرێت، بە ڕۆژنامەنووسانی وتبوو پێیوایە: "شەرەفی دەستبەسەرداگرتنی
کوبای پێ دەبڕێت".
چەند هەفتەیەکە ترەمپ
دووبارەی دەکاتەوە، کوبا لە لێواری داڕماندایە. لە سەردەمی حوکمڕانیی ترامپدا،
واشنتۆن فشاری ئابووریی سەر کوبای زیاد کردووە، بە ئامانجی بڕینی سەرچاوەکانی دراوی
بیانی و نەوت، بۆ ئەو دوورگەیەی کە دەکەوێتە دەریای کاریبی.
ئەم فشارانە، دوای ئەوە
توندتر بوون کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا، لە مانگی كانونی دووهمی رابردوو، ئۆپەراسیۆنێکیان
ئەنجامدا و تێیدا نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤێنیزوێلایان لە کاراکاسی پایتەخت دەستگیرکرد
و گواستیانەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان.
ئەم هەنگاوە هاڤانای لە
یەکێک لە گرنگترین هاوپەیمانەکانی بێبەش کرد کە ماوەیەکی درێژ بوو، بەتایبەتی لە ڕێگەی
دابینکردنی نەوتەوە، پاڵپشتیی دوورگەکەی دەکرد، لهو گەمارۆ بازرگانییەی چەند دەیەیە
ئەمریکا خستوویەتییه سەر کوبا.
لە لایەکی تریشەوە، هەردوولا
پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئێستا کوبا و ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەناو گفتوگۆی فەرمیدان.
PM:03:04:28/03/2026
ئهم بابهته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت