ئیسرائیل بە 50 فڕۆکە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج
وێستگەنیوز-
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند
شەوی رابردوو هێرشێکی گەورەی ئاسمانییان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی
ئێران ئەنجام داوە کە دەیان فڕۆکەی جەنگی تێیدا بەشدار بوون.
ئەمڕۆ شەممە، 28ـی
ئاداری 2026، سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، زیاتر
لە 50 فڕۆکەی جەنگی بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری رۆژی هەینی، 27ـی ئاداری
2026، هێرشیان کردووەتە سەر ژێرخانی سەربازیی ئێران لە سێ ناوچەی جیاوازدا.
لە بەشێکی دیکەی پۆستەکەیدا
ئاماژەی بەوە کرد، هێرشەکان هاوکات بوون لەگەڵ بۆردوومانکردنی کارگەی ئاوی قورس لە
شاری ئاراک بۆ بەرهەمهێنانی پلوتۆنیۆمی تایبەت بە چەکی ئەتۆمی، هەروەها کارگەیەکی
تایبەت بە دروستکردنی تەقەمەنی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە شاری یەزد.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل
روونیشی کردەوە، هێرشەکان بە سێ قۆناغ بوون و چەند کاتژمێرێکیان خایاندووە. تێیدا
چەندین کارگەی پیشەسازیی سەربازی و بنکەیەکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران کرانە
ئامانج "کە بۆ دروستکردنی تەقەمەنیی پێشکەوتوو بەکار دەهات و سەرچاوەی دابینکردنی
چەک بوو بۆ حەماس و حزبوڵڵا، لەگەڵ شوێنێکی تایبەت بە بەرهەمهێنانی پارچەی مووشەکی
بالیستی و دژەفڕۆکە".
AM:11:42:28/03/2026
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت