كوڕه‌كه‌ی پزیشكیان بێده‌نگی ده‌شكێنێت: داوای لێبووردنمان لە وڵاتانی كه‌نداو ئه‌ركێكی ئه‌خلاقییه
وێستگەنیوز-
له‌و كاته‌ی ماشێنی ڕاگه‌یاندنی ئێران، پابه‌ندن به گێڕانه‌وه فه‌رمییه وشك و برنگه‌كانه‌وه، ده‌نگێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو، له‌ناو جه‌رگه‌ی "ماڵی سه‌رۆكایه‌تی"یه‌وه، هاته ده‌رێ تا وێنای سه‌رگه‌ردانی و شكسته‌كانی شه‌قامی ئێرانی بكێشێت.
یووسف پزیشكیان، كوڕی سه‌رۆك كۆماری ئێران و مامۆستای فیزیا، نووسینه ڕۆژانه‌ییه‌كانی، بوونه‌ته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مرۆیی و سیاسیی ده‌گمه‌ن؛ ئه‌و باس له وڵاتێك ده‌كات چوار هه‌فته‌یه له‌ناو "دۆزه‌خ"دا ده‌ژی، له‌و كاته‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتی ڕابردووه‌وه، ده‌ستیان پێكردووه و بوونه‌ته هۆی كوژرانی سه‌دان كه‌س و له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵا.
پزیشكیانی كوڕ (٤٥ ساڵ)، به تاڵییه‌وه باس له واقیعێك ده‌كات "هیچ شتێك تێیدا ئاسایی نییه"؛ له تران ناڵه‌ی موشه‌ك و ده‌نگی باران، تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بن. ئه‌و ناچاره له به‌رده‌م داپیره كه‌نه‌فت و به‌ساڵاچووه‌كه‌یدا، خۆی به به‌هێز نیشانبدات. به‌ڵام هه‌ر كه ماڵی داپیره به‌جێده‌هێلێت، ده‌ست ده‌كات به گریان.
یوسف له یاداشته رۆژانه‌ییه‌كه‌یدا كه پێگه‌ی "یۆرۆ نیوز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نها باس له لایه‌نی سۆزداری ناكات، به‌ڵكو چووته ناو كێڵگه پڕ مینه سیاسییه‌كانیشه‌وه و ره‌خنه له بڕینی ئینته‌رنێت و سانسۆره توونده‌كان ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها به‌و په‌ڕی بوێرییه‌وه، به‌رگری و داكۆكی له داوای لێوردنه‌كه‌ی باوكی بۆ وڵاتانی كه‌نداو كرد و پێیوایه ئه‌وه "ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی بوو" بۆ گه‌ره‌نتیكردنی هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دراوسێیه‌تی له قۆناغی دوای جه‌نگ.
سه‌ره‌ڕای دڵسۆزیی و وه‌لائی سیاسیی، یووسف چه‌ند پرسیارێكی بوونیادیی ده‌ورووژێنێت كه زۆر كه‌س له تاران، ده‌ترسن باسی لێوه بكه‌ن و ئه‌م به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێت: " ئایا تا هه‌تاهه‌تایه به‌رده‌وام بین له جه‌نگ؟ ئه‌ی باشه ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی عه‌مباركردنی موشه‌كه‌كانمان چه‌نده؟".
له كاتێكدا یوسف پێیوایه "خودا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا نییه"، به‌ڵام دان به سه‌ختی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نێت و پێیوایه به‌رده‌وامیی تیرۆركردنی سیمبول و سه‌ركرده‌كان، ڕه‌نگه وڵات به‌ره‌و كاره‌سات ببات.
ئه‌م نووسینانه، یاداشتی "ئه‌كادیمییه‌كی پشت به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌كه‌یه" كه دیمه‌نی ئێرانی وێران بوو، له نێوان لوتبه‌رزی ده‌وڵه‌ت و واقیعی شكستی مه‌عنه‌ویدا، كورت و پوخت ده‌كاته‌وه، ئه‌و شكسته‌ی خه‌ریكه دزه ده‌كاته ناو دیواری ماڵی خودی به‌رپرسانیشه‌وه.وێستگەنیوز-
له‌و كاته‌ی ماشێنی ڕاگه‌یاندنی ئێران، پابه‌ندن به گێڕانه‌وه فه‌رمییه وشك و برنگه‌كانه‌وه، ده‌نگێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو، له‌ناو جه‌رگه‌ی "ماڵی سه‌رۆكایه‌تی"یه‌وه، هاته ده‌رێ تا وێنای سه‌رگه‌ردانی و شكسته‌كانی شه‌قامی ئێرانی بكێشێت.
یووسف پزیشكیان، كوڕی سه‌رۆك كۆماری ئێران و مامۆستای فیزیا، نووسینه ڕۆژانه‌ییه‌كانی، بوونه‌ته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی مرۆیی و سیاسیی ده‌گمه‌ن؛ ئه‌و باس له وڵاتێك ده‌كات چوار هه‌فته‌یه له‌ناو "دۆزه‌خ"دا ده‌ژی، له‌و كاته‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل لە ٢٨ی شوباتی ڕابردووه‌وه، ده‌ستیان پێكردووه و بوونه‌ته هۆی كوژرانی سه‌دان كه‌س و له سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه عه‌لی خامنه‌یی، ڕابه‌ری باڵا.
پزیشكیانی كوڕ (٤٥ ساڵ)، به تاڵییه‌وه باس له واقیعێك ده‌كات "هیچ شتێك تێیدا ئاسایی نییه"؛ له تران ناڵه‌ی موشه‌ك و ده‌نگی باران، تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بن. ئه‌و ناچاره له به‌رده‌م داپیره كه‌نه‌فت و به‌ساڵاچووه‌كه‌یدا، خۆی به به‌هێز نیشانبدات. به‌ڵام هه‌ر كه ماڵی داپیره به‌جێده‌هێلێت، ده‌ست ده‌كات به گریان.
یوسف له یاداشته رۆژانه‌ییه‌كه‌یدا كه پێگه‌ی "یۆرۆ نیوز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ته‌نها باس له لایه‌نی سۆزداری ناكات، به‌ڵكو چووته ناو كێڵگه پڕ مینه سیاسییه‌كانیشه‌وه و ره‌خنه له بڕینی ئینته‌رنێت و سانسۆره توونده‌كان ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها به‌و په‌ڕی بوێرییه‌وه، به‌رگری و داكۆكی له داوای لێوردنه‌كه‌ی باوكی بۆ وڵاتانی كه‌نداو كرد و پێیوایه ئه‌وه "ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی بوو" بۆ گه‌ره‌نتیكردنی هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی دراوسێیه‌تی له قۆناغی دوای جه‌نگ.
سه‌ره‌ڕای دڵسۆزیی و وه‌لائی سیاسیی، یووسف چه‌ند پرسیارێكی بوونیادیی ده‌ورووژێنێت كه زۆر كه‌س له تاران، ده‌ترسن باسی لێوه بكه‌ن و ئه‌م به ده‌نگی به‌رز ده‌ڵێت: " ئایا تا هه‌تاهه‌تایه به‌رده‌وام بین له جه‌نگ؟ ئه‌ی باشه ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی عه‌مباركردنی موشه‌كه‌كانمان چه‌نده؟".
له كاتێكدا یوسف پێیوایه "خودا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا نییه"، به‌ڵام دان به سه‌ختی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نێت و پێیوایه به‌رده‌وامیی تیرۆركردنی سیمبول و سه‌ركرده‌كان، ڕه‌نگه وڵات به‌ره‌و كاره‌سات ببات.
ئه‌م نووسینانه، یاداشتی "ئه‌كادیمییه‌كی پشت به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌كه‌یه" كه دیمه‌نی ئێرانی وێران بوو، له نێوان لوتبه‌رزی ده‌وڵه‌ت و واقیعی شكستی مه‌عنه‌ویدا، كورت و پوخت ده‌كاته‌وه، ئه‌و شكسته‌ی خه‌ریكه دزه ده‌كاته ناو دیواری ماڵی خودی به‌رپرسانیشه‌وه.
PM:09:29:27/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت