راپۆرتێك: ئه‌مریكا 850 مووشەکی تۆماهۆكی گرتووه‌ته ئێران
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 27ی ئازاری 2026، ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا لە ماوەی چوار هەفتەی شەڕ لەگەڵ ئێران، زیاتر لە 850 مووشەکی کرووزی جۆری تۆماهۆکی ئاراسته‌ی ئێران کردووە.
ئه‌مه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كه، كه ئامانجه‌كه‌ی به وردی ده‌پێكێت، به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌كاربهێنرت و به‌رپسانی پێنتاگۆنی ناچاركردووه، سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابینكردنی بڕی زیاتری ئه‌م مووشه‌كانه، له‌ناوخۆیاندا ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن.
ئامانجە هەستیارەکان لە ئێران
سوپای ئەمریکا، مووشه‌كه تۆماهۆکەکانی بۆ پێکانی کۆمەڵێک ئامانج بەکارهێناوە، له‌وانه بنکە سەرەکییەکانی پیشەسازیی سەربازیی ئێران، له چوارچێوه‌ی ئه‌و زنجیره هێرشانه‌دابوون كه كرانه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌كه‌كان.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌مریكا، هێرشه مووشه‌كییه‌كانی تۆما هۆكی ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك بنه‌كه و باره‌گای دیكه‌ی كردووه‌ته ئامانج، له‌وانه كۆگای عه‌مباركردنی درۆنه ده‌ریاییه‌كان، پێگه‌ی مووشه‌كه‌كانی سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی گه‌روی هورمز، كۆمپانیای دروستكردنی درۆن له تاران و مه‌خزه‌نی یه‌زدی سه‌ربازی كه سه‌ر به ژێرخانی فه‌رمانده‌یی مووشه‌كه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێرانه و بۆ به‌رهه‌مهێنانی تۆربیده سووك و قورسه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
ئەم پێگانە، لە چوارچێوەی نزیکەی 7000 ئامانجدان، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕایانگەیاندووە لە ناوەوەی ئێران تێکیان شکاندوون، وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی په‌كخستنی تواناکانی ئێران، بەتایبەت لە هەردوو بواری هێزی دەریایی و موشه‌كیدا.
گواستنەوەی مووشه‌كه‌كانی ئۆکرانیا
هەروەها ڕۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی ئەمریکی، دوێنێ پێنجشەممە لە زاری 3 کەسی ئاگادارەوە، ئاشکرای کردووە پێنتاگۆن تاوتوێی گواستنەوەی ئەو چکانە دەکات کە بۆ ئۆکرانیا تەرخان کرابوون و هێنانیان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمەش دوای ئەوەی شەڕی ئێران، گرنگترین تەقەمەنییەکانی سوپای ئەمریکای لە ناوچەکەدا کەم کردووەتەوە. بەپێی ڕۆژنامەکە، هێشتا بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە گواستنەوەی ئەم چه‌کانە نەدراوە، بەڵام ئەمە ڕەنگدانەوەی قەبارەی ئەو ته‌نازولاتانه‌یه کە پێویستن بۆ پاراستنی بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا دژی ئێران.
هه‌مو ئه‌وه، دوای ئه‌وه دێت، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، لە کەمتر لە ٤ هەفتەی دەستپێکردنی شەڕەکەدا، زیاتر لە 9 هەزار ئامانجی بۆردومان کردووە.
دیارترین ئەو چه‌کانەی ئەگەری هەیە بگوازرێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، موشه‌كی بەرگریی ئاسمانییە، ئه‌م موشه‌كه هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی "ناتۆ" لە چوارچێوەی بەرنامەیەکدا کە ساڵی ڕابردوو، له پێناو کڕینی چەک بۆ ئۆکرانیا رایگه‌یاندبوو.
PM:07:50:27/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت