وەزیری جەنگی ئەمریکا: ئێران هەڵەی کرد بە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ


وێستگەنیوز-

بەرپرسانی ئەمریکی ئاشکرایان کردووە، بە کۆنترۆڵکردنی دوورگەی خارگ لە ئێران سوپای پاسداران هەرەس دەهێنێت، وەزیری جەنگی ئەمریکاش دەڵێت، "ئێران هەڵەی کرد بە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ".


پێت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا رایگەیاند، "ئێران هەڕەشەی لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکرد، بەڵام هەردوو وڵات هێرشیانکردەسەری، تاران بە هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێی هەڵەیەکی گەورەی کرد و رووی راستەقینەی خۆی دەرخست".

هەروەها کەناڵی سی ئێن ئێن لەسەر زاری چەند بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاویکردووەتەوە، بە کۆنترۆڵکردنی دوورگەی خارگ لە ئێران سوپای پاسداران هەرەس دەهێنێت و بەخێرایی جەنگ کۆتایی دێت.

ئاماژە بەوەدراوە، ئێران هێزی زیاتر و سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە خارگ جێگیرکردووە، پێنتاگۆنیش خۆی بۆ قۆناغێکی دیکەی جەنگ لە دژی ئێران ئامادەکردووە و سیناریۆکانی ناردنی هێزی زەمینی بۆ ئەو وڵاتە داڕشتووە.


PM:12:23:27/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت