ئێران رێگەی دا یەكەمین كەشتیە نەوتهەڵگرەكان لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕبن


وێستگەنیوز-

سەرۆك وەزیرانی مالیزیا رایگەیاند پاش گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، توركیا و باقی وڵاتانی ناوچەكە، تاران رێگەیدا نەوتهەڵگرەكانی مالیزیا لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕ بن.

ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆك وەزیرانی مالیزیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئاداری 2026 لە لێدوانێك بۆ تەلەفزیۆنی وڵاتەكەی وتی لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران‌و هەروەها سەركردەكانی میسر، توركیا و باقی وڵاتانی كەنداو گفتوگۆی كردوە.

ئەو وتی پرۆسەی ئازادكردنی نەوتهەڵگرە مالیزییەكان و كارمەندەكانی دەستی پێكردوە تا بۆ رێگەی خۆیاندا بگەڕێنەوە.

لەسەرەتای شەڕی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، تاران هاتوچۆی كەشتییەكانی لە گەرووی هورمز پەكخستووە.


PM:04:28:26/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت