ترەمپ بۆ ئێران: ئەگەر زوو بڕیار نەدەن رێگەی گەڕانەوە نامێنێت
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکانیان
لەگەڵ ئێرانییەکان هۆشداریشی دا کە ئەگەر بە زوویی پێشنیازەکەی واشنتۆن پەسند نەکەن،
"رێگەی گەڕانەوە نامێنێت و دەرەنجامەکەشی باش نابێت."
رۆژی پێنجشەممە 26ـی ئاداری 2026، دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پەیامێکی نوێدا لە تروس سۆشیەڵ رایگەیاند؛ "دانوستاندنکارانی ئێران زۆر جیاواز و سەیرن؛ ئەوان بۆ واژۆکردنی رێککەوتن لێمان
دەپاڕێنەوە، کە دەبێت هەرواش بکەن، چونکە لەڕووی سەربازییەوە تێکشکێندراون و چانسی
گەڕانەوەیان نییە."
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئێرانییەکان
دەڵێن، "تەنیا سەیری پێشنیازەکە دەکەین"، بەڵام ترەمپ دەڵێت "ئەمە
هەڵەیە" و دەشڵێت؛ "باشترە بە زوویی جیددی بن، پێش ئەوەی کات بەسەربچێت،
چونکە کاتێک ئەوە روویدا، ئیدی رێگەی گەڕانەوە نییە و ئەوەش جوان نابێت."
PM:03:14:26/03/2026
ئهم بابهته 240
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت