ئیسرائیل کوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی راگەیاند


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلی بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، عەلی رەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە هێرشێکدا بۆ سەر بەندەر عەباس کوژراوە.

بە وتەی ئەو بەرپرسە ئیسرائیلە، تەنگسیری بەرپرسی داخستنی گەرووی هورمز بووە بە رووی کەشتییەکاندا.

تا ئێستا ئێران بە فەرمی کوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی رانەگەیاندووە.

عەلی رەزا تەنگسیری لە ساڵی 2018ـەوە پۆستی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێرانی وەرگرتووە و یەکێک بوو لە فەرماندە توندڕەوەکانی ئەو وڵاتە. ناوی ئەم سەرکردەیە زیاتر بە هەڕەشەکانی بۆ داخستنی گەرووی هورمز و رووبەڕووبوونەوەی کەشتییە ئەمریکییەکان لە ئاوەکانی کەنداو دەناسرایەوە.


PM:02:07:26/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت