بە درۆن هێرش کرایە سەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری تورکیا
وێستگەنیوز-
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە،
كەشتی نەوتهەڵگری ئاڵتورای توركی، لە دەریای رەش، لەلایەن درۆنێكەوە كراوەتە
ئامانج.
تەلەڤیزیۆنی ئێن تی ڤی(NTV)ـی تورکیا بڵاوی
کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ـی ئاداری 2026، کەشتییەکی نەوتهەڵی تورکیا بە ناوی ئاڵتورا (M/T Altura) ، لە دەریای رەش و لە نزیک شاری
ئیستەنبوڵ بە درۆن هێرشی کرایە سەر.
بە گوێرەی هەمان سەرچاوە، کەشتییە
تورکییەکە بارێکی نەوتی خاوی هەڵگرتبوو و لە رووسیاوە بەڕێکەوتبوو. ئاماژەی بەوەش
داوە، رووداوەکە لە دووری 15 میلی دەریایی لە گەرووی بۆسفۆر لە نزیک شاری ئیستەنبوڵ
روویداوە.
لەبارەی زیانەکانی هێرشەکەوە
کەناڵەکە روونیشی کردەوە، بەهۆی هێرشەکەوە زیان بە رووی دەرەوەی نەوتهەڵگرەکە و
ژووری بزوێنەرەکانی گەیشتووە.
AM:10:28:26/03/2026
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت