وەزارەتی دەردەوی ئیسرائیل: ئێران بۆ دروستکردنی 11 بۆمبی ناوەکی ئۆرانیۆمی هەیە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە پەڕەی فەرمی خۆی وێنەیەک بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەکات ئێران توانای دروستکردنی11 بۆمبی ناوەکی هەیە.

پەڕەی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بە زمانی فارسی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک وێنەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە لە وێنەکەدا نیشان دراوە یەکەم؛ موشەکە بالیستییەکانی ئێران دەتوانن بگەنە ئەوروپا و دووەم؛ ئێران بۆ دروستکردنی 11 بۆمبی ناوەکی ئۆرانیۆمی پێویستی هەیە.

هەروەها نوسراوە، " ژمارەکان درۆ ناکەن... مەترسییەکە ڕاستەقینە. بەڵام هەندێک پێیان باشە وەک کەو سەریان لەناو بەفردا نوقم بکەن، بەو وەهمەی کە هیچ مەترسییەک نییە".


PM:10:53:25/03/2026




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت