نەتەوە یەکگرتووەکان داواکارە ئێران قەرەبووی وڵاتانی عەرەبی كەنداو بكاتەوە


وێستگەنیوز-

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان داوا دەكات ئێران قەرەبووی ئەو زیانانە بكاتەوە كە بەهۆی هێرشەكانیەوە بۆ سەر وڵاتانی كەنداو بەریانكەوتووە.

ئەنجومەنەكە رۆژی چوارشەممە 25ی ئاداری 2026 گەڵاڵەیەكی پەسەند كرد كە تیایدا پاش ئیدانەکردنی هێرشەكانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی عەرەبی کەنداو، خوازیاری ئەوە بوو ئێران قەرەبووی ئەو وڵاتانە بكاتەوە و داواشی لە بەرپرسی باڵای مافی مرۆڤی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان کرد چاودێری دۆخەکە بكات.

پێش لە پەسەندكردنی ئەو گەڵاڵەیە، وڵاتانی عەرەبی كەنداو بە ئەنجومەنەكەیان وتووە ژێرخانی وڵاتەكانیان بەهۆی هێرشەكانی ئێران كەوتووەتە مەترسییەوە، ئەو هێرشانەی كە بە وتەی بەرپرسی باڵای مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتوەكان وەك تاوانی شەڕ وایە.


PM:05:46:25/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت