وەزارەتی پەروەردەی ئێران ئاماری کوژرانی قوتابییان و مامۆستایانی بڵاوکردەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی ناوەندی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای هێرشەکانەوە بۆ سەر ئێران 230 قوتابی و مامۆستا کوژراون، ئاماژەی بەوەشدا، تەنیا لە شاری تاران 21 کەس لە کەرتی پەروەردەدا کوژراون.
حسێن سادقی، سەرۆکی ناوەندی راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێران بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "لە سەرەتای هێرشەکانەوە بۆ سەر وڵاتەکەمان، 230 قوتابی و مامۆستا کوژراون، هەروەها 644 قوتابخانە بەشێوەیەکی گشتی یان نیمچەیی خاپوور کراون".
ئاماژەی بەوەکرد، "خوێندنگەی (شەجەرەی تەییبە)ی لە میناب سەر بە پارێزگای هورمزگان، زۆرترین قوربانی هەبووە، بە جۆرێک لەو خوێندنگەیەدا 120 قوتابی (73 کوڕ و 47 کچ) و 27 مامۆستا کوژران، هەروەها 120 کەسی دیکەش برینداربوون".
ئەوەشی خستەڕوو، "تەنیا لە شاری تاران 21 کەس لە کەرتی پەروەردەدا کوژراون کە پێکهاتوون لە 5 مامۆستا و 16 قوتابی. جگە لەوەش 200 ناوەندی کارگێڕی، کولتووری و پەروەردەیی لە پایتەخت زیانیان بەرکەوتووە".
AM:10:45:25/03/2026
ئهم بابهته 92
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت