سێنتکۆم ئاماری 23 رۆژەی شەڕی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

بە پێی ئامارێکی فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە نۆ هەزار ئامانجیان لە ناو ئێران پێکاوە و زیاتر لە 140 کەشتی ئەو وڵاتەیان تێکشکاندوە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، سێنتکۆم، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئاداری 2026، ئامارێکی نوێی جەنگی ئێرانی بڵاوکردەوە و ئاماژیداوە، لەسەر فەرمانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە 28ی شوباتی 206 ـەوە، ئۆپەراسیۆنی "تووڕەیی داستانئاسا"یان لە دژی ئێران دەستپێکردووە و بەردەوام لە هێرشکردنە سەر ئامانجەکان بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی دەزگا ئەمنییەکانی ئێران.

بە پێی ئامارەکە لە 23 رۆژی جەنگدا، هێزەکانی ئەمریکا بە چەندین فڕۆکە جەنگی، هێزی دەریایی و بنکەی مووشەکی زیاتر لە نۆ هەزار هێرشیان بۆ سەر خاکی ئێران ئەنجامداوە و زیاتر لە نۆ هەزار ئامانجیان پێکاوە، لە نێویاندا زیاتر لە 140 کەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان تێکشاندووە.

لە بارەی ئەو شوێنانەی لە هێرشەکاندا کردوویانەتە ئامانج، سێنکۆم نووسیویەتی، جۆرەکانی ئامانج ئەمانە بوون: سەنتەرەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵ، باڵەخانەکانی بارەگای سوپای پاسداران، پێگە هەواڵگرییەکانی سوپای پاسداران، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، بنکەکانی مووشەکی بالیستی، کەشتی و ژێردەریایی و هێزی دەریایی، سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی، بنکەکانی مووشەکی دژە کەشتی، تواناکانی پەیوەندییە سەربازییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستی و درۆن، کارگەکانی بەرهەمهێنانی چەک و کۆگا، دامەزراوەکانی مووشەکی زەوی بۆ ئاسمان، ژێرخانەکانی پشتیوانیی سەربازیی.


 


AM:11:16:24/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت