ناتانیاهۆ: سەرۆک ترەمپ پێیوایە دەرفەتێک هەیە بۆ رێککەوتن کە بەرژەوەندییە گرنگەکانمان دەپارێزێت


وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی گفتوگۆ و رێککەوتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە.


ئەمشەو دووشەممە 23ی ئاداری 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند، "قسەم لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کرد و پێیوایە دەرفەتێک هەیە بۆ رێککەوتن کە بەرژەوەندییە گرنگەکانمان دەپارێزێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "بەشێوەیەکی گشتی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی ئێران هەڵوەشاوەتەوە و ئێستاش بەردەوامین لە هێرشەکانمان".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، "چەند رۆژێک پێش ئێستا دوو زانای دیکەی ئەتۆمی ئێرانمان لەناوبرد".

ئەم پەیامەی ناتانیاهۆ لە کاتێکدایە ئەمڕۆ دووشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "کوشنەر و ویتکۆف لەگەڵ ئێران گفتوگۆیان کردووە، هەروەها گفتوگۆی بەهێزمان لەگەڵ ئێران هەبوو و خاڵی سەرەکی رێککەوتن هەیە".


PM:10:07:23/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت