ئێران كوژرانی زانایەكی بەرنامە موشەكییەكانی راگەیاند


وێستگەنیوز-

میدیاكانی ئێران هەواڵی كوژرانی "سەعید شەمقدری" مامۆستای زانكۆی علیم و سەنعەت و زانای بەرنامە موشەكییەكانی ئەو وڵاتەی راگەیاند.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی مێهری ئێرانی، سەعید شەمقدری بە "پێشڕەوی پیشەسازیی بەرگریی" ناولێبردوە‌و پارێزگاری خوراسان لە پەیامێكی سەرەخۆشیدا ئەو كەسە بە شارەزای بواری موشەك ناولێدەبات.

سەعید شەمقدری برای بەرپرسی ئەمنی پارێزگاری خوراسانی رەزەوی بوو كە لە هێرشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 23ی ئاداری 2026 بۆ سەر ماڵەكەی لە ناوچەی چیزەری تاران كوژرا.


 


PM:03:52:23/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت