نوێترین پەیامی ترەمپ لەبارەی راگرتنی هێرشەکانی سەر ئێران
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند،
"فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ داوە کە هەموو هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی
کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج رۆژ دوابخات."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتووەکان لە پەیامێکدا دەڵێت "خۆشحاڵم بە راگەیاندنی ئەوەی کە ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتی ئێران، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، گفتوگۆی زۆر
باش و بەرهەمداریان هەبووە سەبارەت بە چارەسەرکردنی تەواو و هەمەلایەنەی دوژمنایەتییەکانمان
لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
هەروەها دەڵیت "بەپێی
شێواز و کەشوهەوای ئەم گفتوگۆ قووڵ و ورد و بنیاتنەرانەی کە بە درێژایی هەفتەکە بەردەوام
دەبن، فەرمانم بە وەزارەتی جەنگ داوە کە هەر و هەموو هێرشێکی سەربازی بۆ سەر وێستگەکانی
کارەبا و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دوابخات، ئەمەش بەندە بە سەرکەوتنی
کۆبوونەوە و گفتوگۆ بەردەوامەکان".
وتیشی، "گفتوگۆکان
لەگەڵ ئێران هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت".
سەرۆکی ئەمریکا ئەم
پەیامەی چەند کاتژمێرێک پێش کۆتایی مۆڵەتە 48 کاتژمێرییەکەی
بڵاوکردەوە کە بۆ ئیرانی دیاری کردبوو.
ترەمپ سەرلەبەیانی
رۆژی یەکشەممە هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر تا "48 کاتژمێر"
گەرووی هورمز بە تەواوی نەکرێتەوە، ئەمریکا "ژێرخانەکانی ئێران"
لەناودەبات.
PM:02:22:23/03/2026
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت