فرانس پرێس ئاماری قوربانیانی 23 رۆژ شەڕی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز-

ئاژانسی هەواڵی "فڕانس پرێس" دوایین ئامارەکانی کوژراو و بریندارانی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بڵاودەکاتەوە کە لەسەر بنەمای راپۆرتی رێکخراوە ناحکومییەکان و حکومەتەکان ئامادە کراوە.

ئێران

بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤیهەرانا، لەم شەڕەدا لانیکەم 3,230 کەس کوژراون، کە بەم شێوەیەیە:

1,406 هاووڵاتیی مەدەنی (لە نێویاندا 210 منداڵ هەن).

1,167 کارمەندی سەربازی و ئەمنی.

657 کەس کە ناسنامە و پلەکەیان دیار نییە.

لوبنان

وەزارەتی تەندروستیی لوبنان رایگەیاندووە کە 1,029 کەس کوژراون، کە بەم شێوەیەیە:

832 پیاو، 79 ژن، 118 منداڵ.

لە ناو کوژراوەکاندا 40 کارمەندی کەرتی تەندروستی هەن.

ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 2,786 کەس.

ئیسرائیل

بەرپرسانی ئیسرائیل کوژرانی 18 کەسیان پشتڕاست کردووەتەوە:

16 هاووڵاتیی مەدەنی (15یان بە مووشەکی ئێران و 1یان بە مووشەکی حزبوڵڵا).

2 سەرباز لە شەڕی زەمینیی باشووری لوبناندا.

نزیکەی 450 کەسیش بریندار بوون.

عێراق و هەرێمی کوردستان

لانی کەم 68 کەس کوژراون، کە بەم شێوەیەیە:

49 چەکداری گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران.

6 کارمەندی ئەمریکی (بەهۆی کەوتنی فڕۆکەی سووتەمەنی).

1 سەربازی فەرەنسی لە هەرێمی کوردستان (بە درۆنی ئێرانی).

5 چەکداری حزبە کوردییەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان.

1 پاسەوانی فڕۆکەخانەی هەولێر.

1 ئەفسەری هەواڵگریی عێراق و 1 هاووڵاتیی مەدەنی و 4 کەسی دیکە لە بەغدا.


وڵاتانی کەنداو

بە گشتی 35 کەس کوژراون (17 مەدەنی و 18 سەربازی)، بەم جۆرە دابەش بوون:

قەتەر: 7 کوژراو (4 سەربازی قەتەری و 3 تورکی).

ئیمارات: 8 کوژراو (6 مەدەنی و 2 سەربازی).

کوێت: 6 کوژراو (2 سەرباز، 2 پاسەوانی سنوور، 2 مەدەنی).

سعوودیە: 2 هاووڵاتیی مەدەنی.

بەحرەین: 2 هاووڵاتیی مەدەنی.

عومان: 3 کوژراو (1 دەریاوان و 2 مەدەنی).

سەربازانی ئەمریکا لە کەنداو: 7 سەرباز لە کوێت و سعوودیە کوژراون.

کەناری رۆژئاوای فەلەستین

4 ژنی فەلەستینی بەهۆی مووشەکە ئێرانییەکانەوە کوژراون.

ئوردن و سوریا

هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە، بەڵام 29 کەس لە ئوردن و 8 کەس لە سووریا بەهۆی پاشماوەی مووشەک و درۆنەکانەوە بریندار بوون.

زیانەکانی سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە

کۆی گشتی کوژراوەکان: 13 سەرباز (6 لە عێراق و 7 لە وڵاتانی کەنداو).

کۆی گشتی بریندارەکان: نزیکەی 200 سەرباز لە حەوت وڵاتی جیاوازی ناوچەکە، کە 10یان برینیان سەختە.


AM:09:09:23/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت