ترەمپ: بەمنزیکانە دەزانن چی روودەدات


وێستگەنیوز-

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە دەزانن چی روودەدات، ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتانی ناتۆ هیچ کاردانەوەیان نییە.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی 13ی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، "بەمنزیکانە دەزانن چی روودەدات سەبارەت بە وێستگەکانی کارەبای ئێران و دەرئەنجامەکەی زۆرباش دەبیت".

ئاماژەی بەوەکرد، "لەناوبردنی تەواوی ئێران روودەدات و ئەمەش سەرکەوتنێکی مەزن دەبێت".

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، "وڵاتانی ناتۆ هیچ ناکەن و ئەوەش زۆر جێگەی داخە".

راشیگەیاند، "ئێران 47 ساڵە دۆخی زۆر خراپە، ئێستا خەریکە ئەو سزایە بەدەست دەهێنێت کە شایەنیەتی".


PM:10:01:22/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت