قالیباف: ژێرخانی وزە و نەوت لە سەرتاسەری ناوچەكە لەناو دەبەین
وێستگەنیوز-
سەرۆكی مەجلیسی شۆرای
ئیسلامی ئێران رایگەیاند ئەگەر ژێرخانی وزەی وڵاتەكەی بكرێتە ئامانج، سەرجەم ژێرخانی
وزە و نەوت لەسەرتاسەری ناوچەكە لەناو دەبەن.
محەمەد باقر قالیباف،
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی "پاش ئەوەی ژێرخانەكانی
وڵاتەكەمان بكرێتە ئامانج، بێ دواكەتن سەرجەم ژێرخانی وزە و نەوت لەسەرتاسەری ناوچەكە
بەتەواوی لەناو دەبەین".
ئەم هەڕەشەی قالیباف بەدوای
ئەوە دێت كە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا مۆڵەتی 28 كاتژمێری بە ئێراندا تا
گەرووی هورمز بكاتەوە، بە پێچەوانەوە ژێرخانەی وزە و نەوتی ئێران لەلایەن هێزەكانی
ئەمریكا و ئیسرائیلەوە دەكرێتە ئامانج.
PM:03:28:22/03/2026
ئهم بابهته 76
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت