نەبوونی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لە ئێران 23 رۆژی تێپەڕاند


وێستگەنیوز-

ماڵپەڕی نێت بلاكس ئەمڕۆ یەكشەممە 22ی ئاداری 2026 رایگەیاند كە پاش تێپەڕبوونی 538 كاتژمێر لە پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران، ئەم وڵاتە لە 23ەمین رۆژی پچڕانی ئینتەرنێت و نەمانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ دەرەوەی خۆیدایە.

بەپێی راپۆتەكە ئەم سیاسەتەی كۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئینتەرنێت هاوڵاتیان بە رووی دنیای دەرەوە، لەم بارودۆخی جەنگییەدا دۆخێكی سەختی بۆ ملیۆنانی هاوڵاتی ئێرانی دروست كردوە.


PM:02:31:22/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت