بنکەیەکی توێژینەوەی ئەتۆمیی لە تاران بۆردومان کرا
وێستگەنیوز-
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دامەزراوەیەکی زانکۆیی لە تارانی بۆردومان کردووە کە وەک بنکەیەکی "توێژینەوە و پەرەپێدانی ستراتیژی" بۆ دروستکردنی پێکهاتەکانی چەکی ئەتۆمی و موشەکی بالیستی بەکارهاتووە.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەیان بۆ سەر تاران، شوێنێکی دیکەی توێژینەوە و پەرەپێدانی ستراتیژیی سەر بە پیشەسازییە سەربازییەکان و سیستەمی مووشەکی بالیستی ئێرانیان پێکاوە.
لە بەیاننامەکەدا روونکراوەتەوە، ئەو شوێنەی کراوەتە ئامانج لە نێو "زانکۆی پیشەسازی مالیک ئەشتەر" بووە بۆ تەکنەلۆژیا لە تارانی پایتەخت، کە لەلایەن پیشەسازییە سەربازییەکان و سیستەمی مووشەکی ئێرانەوە بۆ پەرەپێدانی ئەو پێکهاتانەی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی و ئامرازە جەنگییەکانی دیکە پێویستن، بەکارهاتووە.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو زانکۆیە سەر بە وەزارەتی بەرگری ئێرانە و ناوی لە لیستی سزاکانی نێودەوڵەتیدایە، ئەمەش بەهۆی رۆڵی لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستی وڵاتەکە لە ماوەی چەندین دەیەی رابردوودا.
AM:11:00:22/03/2026
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت