سوپای پاسداران هەڕەشەی لێدانی ژێرخانی ئاو و وزەی وڵاتانی ناوچەكە دەكات
وێستگەنیوز-
پاش هەڕەشەكەی دۆناڵد ترەمپ لە ئێران، قەرارگای خاتم ئەنبیا،
سەر سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەی لیدانی ژێرخانە ئابورییەكانی وڵاتانی
ناوچەكە دەكات.
وتەبێژی قەرارگای ناوەندی خاتەم ئەنبیا سەر بە سوپای
پاسداران لە بەیاننامەیەكدا كە لە هەواڵنێری فارس بڵاوكراوەتەوە رایگەیاند "ئەگەر
دوژمن هێرش بكاتە سەر ژێرخانی سوتەمەنی و وزە، سەرجەم ژێرخانەكانی وزە، تەكنۆلۆجیای
زانیاریی و ئاوی پاك، سەر بە ئەمریكا و ئیسرائیل لە ناوچەكە دەكەینە ئامانج".
ئەم بەیاننامەیە چەند خولەك پاش ئەوە دەركرا كە دۆناڵد ترەمپ
هەڕەشەی لە ئێران كرد ئەگەر تا 48 كاتژمێری دیكە گەرووی هورمز نەكاتەوە هێرشی چڕ بۆ
سەر ژێرخانی وزە و ئابوری ئێران دەستپێدەكاتەوە.
AM:09:52:22/03/2026
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت