ئیسرائیل: ئێستا موشەکە بالیستییەکانی ئێران دەگەنە پایتەختەکانی ئەوروپا


وێستگەنیوز-


سوپای ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوە وێنەیەک دەڵێت ئێران موشەکێکی هاویشتووە کە مەوداکەی دەگاتە 4000 کیلۆمەتر، دەشڵێت هاوینی رابردوو زۆر هاوارمان کرد کە ئێران بە نیازی ئەم جۆرە موشەکەیە بەڵام ئێران رەتیکردەوە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژە بەوەدەکات ئەو موشەکەی ئێران دوورگەی دیەگۆگارسیای پێ کردوەتە ئامانج، موشەکێکی بالیستی کیشوەربڕە و 4 هەزار کیلۆمەتر دەروات و ئێستا ئێران موشەکی هەیە کە دەتوانێت بگاتە لەندەن و پاریس و بەرلین.


PM:10:44:21/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت