پزیشكیان خوازیاری راگرتنی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیلە


وێستگەنیوز-

سەرۆك كۆماری ئێران لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی هیند رایگەیاند بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ لەناوچەكە، پێویستە هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بەخێرایی رابگیرێت.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی ئێران، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە لە گفتوگۆیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نارندرا مۆدی، سەرۆك وەزیرانی هیند، هاوكات جەختی لەوەش كردوەتەوە كە دەبێت "هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە داهاتوودا دووپات نەبنەوە".

پزیشكیان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بە ئاماژە بە سەرۆكایەتی دەورەیی هیند لە گروپی "بریكس" خوازیاری دەور و نەقشی ئەم گروپە بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕ بوو.

ئێران یەكێك لەو وڵاتانەیە كە لە زستانی 2024 بوو بە ئەندامی گروپی "بریكس".


PM:09:28:21/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت