سوپای پاسداران خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ئێف 16ـی ئیسرائیلی راگەیاند
وێستگەنیوز-
سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند هێزەکانی بەرگریی
ئاسمانییان سێیەمین فڕۆکەی جەنگییان لە جۆری"F-16"ی ئیسرائیلی پێکاوە. ئیسرائیلیش رەتیدەکاتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێکی سوپای پاسداران، سیستەمی مۆدێرن و پێشکەوتووی
بەرگریی ئاسمانیی سەر بە هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف
16ـی ئیسرائیلییان کردووەتە ئامانج و پێکاویانە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا، تیشک خراوەتە سەر تواناکانی ئەم
دواییەی سوپای پاسداران و ئاماژە بەوە دەکات، کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێران لە
ماوەی سێ هەفتەی رابردوودا سەرکەوتوو بووە لە رێگریکردن و تێکشکاندنی زیاتر لە 200
ئامانجی ئاسمانی.
لەلایەکی ترەوە سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە ئەمڕۆ لە
ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا ئێران هەوڵیداوە فڕۆکەیەکیان تێکبشکێنێت بەڵام سەرکەوتوو
نەبوون و فڕۆکە ئیسرائیلییەکە بۆ شوێنی خۆی گەڕاوەتەوە.
PM:04:50:21/03/2026
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت