نوێترین ئاماری قوربانیانی شه‌ڕه‌كه: قوربانیانی عێراق له‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل پێكه‌وه زیاتره
وێستگەنیوز-
ئەو زانیاریانەی لەلایەن وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری شارستانی و تەندروستی بڵاوكراونه‌ته‌وه و تایبه‌تن به‌و وڵاتانه‌ی لە ئێستادا، روبه‌ڕووی هێرشی بەردەوامی نێوان ئێران و ئەمریکا و هاوپه‌یمانه ئیسرائیلییەکەی بوونه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه تا ئێستا نزیکەی ٦٠ عێراقی کوژراون.
بەپێی ئه‌و داتایانه‌ی ماڵپه‌ڕی "بەغداد ئه‌لیوم " له كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزی وه‌ریگرتووه و كاری وه‌رگێڕانی بۆ كردووه، عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه، هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر و له ئه‌نجامدا نزكه‌ی ٦٠ كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی نادیاریش بریندار بوون.
هەروەها داتا‌کان دەریانخستووە ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیل گەیشتووەتە ١٨ کەس و سێ هەزار و ٧٣٠ کەسیش بریندار بوون. لە ئێران نزیکەی هەزار و ٤٤٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨ هەزار و ٥٥١ کەسیش بریندار بوون. لە لوبنان، هێرشەکان هەزار کوژراو و دوو هەزار و ٥٨٤ برینداری لێکەوتووەتەوە.
سەبارەت بە سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئه‌مریكا، تا ئێستا ١٣ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٢٠٠ برینداری تۆمارکراوە. هه‌روه‌ها قەتەر ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ئیمارات ٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ١٥٨ بریندار و سعودیە دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و ١٦ برینداری تۆمارکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، چەند ڕۆژێکە لە ناوخۆی عێراقدا، شوێنە سەربازی و دیپلۆماسییەکان، کەوتوونەتە بەر ئۆپەراسیۆنی تۆپبارانی هاوبەش، دوایینیان بە ئامانجگرتنی بنكه و باره‌گای هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی بوو لە باکور و ڕۆژئاوای عێراق.
PM:03:55:21/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 116
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت