ڤلادیمیر پوتین: وەک دۆستێکی دڵسۆزی تاران دەمێنینەوە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی رووسیا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێبەری باڵای ئێران و سەرۆک کۆماری ئێران دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 21ی ئاداری 2026، کۆشکی کرێملن بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا لە پەیامەکەیدا کە ئاڕاستەی موجتەبا خامنەیی، رێبەری نوێی باڵای ئێران و مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی کردبوو رایگەیاندووە، "هیوا دەخوازین گەلی ئێران بە بەهێزی بمێنێتەوە و ئەم تاقیکردنەوە سەختە تێپەڕێنن".
ئاماژەی بەوەکردووە، "مۆسکۆ لەم کاتە سەختەدا وەک دۆستێکی دڵسۆز و هاوبەشی متمانەپێکراو بۆ تاران دەمێنێتەوە".
هەروەها پوتین لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "هیوای سەرکەوتنێکی شەرەفمەندانەتان بۆ دەخوازم".
PM:12:00:21/03/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت