تره‌مپ هێرش دەکاتە سەر ناتۆ: 'پڵنگێکی کاغەزین' و ئەندامەکانی 'ترسنۆكن'
وێستگەنیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی تووڕەدا، لە پلاتفۆرمی "تروس سوشیال" ڕەخنەی توندی لە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) گرت و ئەندامانی ئەو ڕێکخراوەی بە ترسنۆک و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی تۆمەتبار کرد و به‌ڵێنی تۆڵەسەندنەوەیدا و جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم هه‌ڵوێسته لەبیر ناکات".
ترامپ له پۆسته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئەمریکا نەبوایە، ناتۆ پڵنگێکی کاغەز دەبوو! ئەوان ڕەتیانکردەوە بەشداری شەڕی ڕێگری‌کردن لە ئێران بکەن تا نه‌بێته هێزێكی ئه‌تۆمی. ئێستا کە شەڕەکە لە ڕووی سەربازییەوە یه‌كلابووه‌ته‌وه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی مه‌ترسییه‌كی زۆر كه‌م بۆ سه‌ر ئه‌وان، كه‌چی گلەیی لە گرانبوونی نرخی نەوت دەکەن کە ناچارن بیدەن. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕەتیدەکەنەوە هاوکاری بکەن لە کردنەوەی گەرووی هورمز، کە مانۆڕێکی سەربازیی سادەیە و تاکە هۆکاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م نرخه‌ی ئێستای نه‌وته. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر ئاسانه و له‌سه‌ریانه بیكه‌ن و كه‌مه‌كێك مه‌ترسی هه‌یه كه شایه‌نی باسكردن نییه. ئه‌وان ترسنۆكن، ئێمه هه‌رگیز ئه‌وه له‌بیرناكه‌ین".
ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌ی تره‌مپ، تەنها دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی نییه، بەڵکو ڕاگەیاندنێکی ڕوون و ئاشكرایه، لە گۆڕانکاری ستراتیژیی ئەمریکا بۆ ئه‌نجامدانی كاری تاكلایه‌نه.
ئه‌مه دوای ئەوەی تره‌مپ سەرکەوتوو نەبوو لە دروستکردنی «هاوپەیمانی دەریایی هورمز» کە دۆنالد ترەمپ زۆرجار بانگەوازی بۆ کردبوو، بۆ هاوهڵیكردنی کەشتییه‌كان و دووباره كردنه‌وه‌ی گه‌رووه‌كه كه ئێران بە مووشەک و فرۆکەی بێفڕۆکەوان و مینەکان، ڕێگری لە هاتوچۆی دەریایی تێدا دەکات.
PM:11:10:20/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت