ئیسرائیل: فەرماندەیەكی باڵای ئیتلاعاتی ئێرانمان كوشت


وێستگەنیوز-

سوپای ئیسراییل ئاشكرایدەكات لە هێرشێكی ئاسمانیدا مەهدی رۆستەمی شەماستان، یەكێك لە فەرماندە سەرەكییەكانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانیان كوشتووە.

سوپای ئیسراییل لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند "مەهدی رۆستەمی، یەكێك لەو فەرماندە سەرەكییانەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران بووە كە لە بەرەوپێشبردنی چالاكییە تیرۆریستییەكانی دژی خەڵكی ئیسرائیل و جووەكان لەناوخۆی ئیسرائیل و سەراسەری جیهان چالاكی هەبووە".

ئیسرائیل رایگەیاندوە كە مەهدی رۆستەمی شەماستان دوو رۆژپێش (چوارشەممە) لە هێرشێكی ئاسمانیدا كوژراوە.

تا ئێستا میدیاكانی ئێران ئەم هەواڵەیان پشتڕاست یان رەت نەكردوەتەوە.


PM:10:43:20/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت