ترەمپ بۆ تۆڕی MSN: ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکانمان گۆڕینی رژێمی ئێران نەبوو


وێستگەنیوز-



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی
MSN
رایگەیاند: ئامانجی سەرەکیمان لە هێرشکردنە سەر ئێران، بۆ ئەوە بوو خاوەنی چەکی ئەتۆمی نەبێت، نەک گۆڕینی رژێم.

پوختەی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ:

- گۆڕینی رژێم ئامانجێکی سەرەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ئێران نەبوو.

- شتە سەرەکییەکە ئەوەیە کە ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی هەبێت.

- ڕەنگە کاریگەریمان هەبێت لەسەر ئەوەی کێ حوکمڕانی ئێران دەکات، بەڵام ئەوە ئامانجێکی سەرەکی نییە.

- ئەگەر زۆر زیاتر بمێنینەوە، ئێرانییەکان هەرگیز ناتوانن وڵاتەکەیان ئاوەدان بکەنەوە.

- ئەگەر ئێستا بکشێینەوە، ئێران پێویستی بە 10 ساڵ دەبێت بۆ ئاوەدانکردنەوە، پێموانییە ئەوە دۆخێکی قبوڵکراو بێت.


PM:10:15:20/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت