ترەمپ: هیچ رێبەرێك لە ئێراندا نەماوە دانوستانی لەگەڵدا بكەین


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلاتە یەكگرتوەكان رایگەیاند لە ئێراندا هیچ رێبەرێك نەماوە تا دانوستانی لەگەڵدا بكەین.

سەرۆك كۆماری ئەمەریكا ئەمڕۆ هەینی 21ی ئاداری 2026 لە وتەیەكدا بە ئاماژە بە كوژرانی رێبەرانی ئێران وتی "دەمانەوێت لەگەڵیاندا گفتوگۆ بكەین، بەڵام هیچ كەس نەماوە قسەی لەگەڵ بكەین. ئێمە ئەوەشمان پێخۆشە".

عەلی خامنەیی، رێبەری كۆماری ئیسلامی، رۆژی 25ی شوباتی 2026 لەیەكەمین ساتەكانی هێرشی هاوبەشی ئەمریكا و ئیسرائیل لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ئێران كوژران. پاش ئەوە مەجلیسی خوبرەگان، موجتەبای كوڕیان وەك رێبەری نوێی ئێران دەستنیشان كرد.
بەرپرسانی ئەمریكی و ئیسرائیلی چەندین جار وتویانە كە بە ئەگەری زۆر موجتەبا خامنەەیی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەكانەوە توشی برینداربوونی جیدی بووەتەوە.

هەروەها لەدرێژەی ئەم شەڕەدا، سوپای ئیسرائیل لە چەندین هێرشدا ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ئێران لەوانە عەلی لاریجانی، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران، وەزیری ئیتلاعات و فەرماندەی هێزەكانی بەسیج و دەیان فەرماندەی سەربازیی دیكەی كوشتووە.




PM:07:21:20/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت