كوژرانی ئیسماعیل ئەحمەدی، فەرماندەیەكی دیكەی بەسیج راگەیەنرا
وێستگەنیوز-
میدیاكانی ئێران لەزاری راوێژكاری فەرماندەی سوپای پاسدارانی كوژرانی ئیسماعیل ئەحمەدی جێگری فەرماندەی بەسیج لەگەڵ غوڵامڕەزا سلێمانی فەرماندەی ئەو هێز لە هێرشەكانی ئیسراییل پشتڕاست كردەوە.
ئەم هەواڵە پاش ئەوە بڵاوكرایەوە كە هەواڵنێری "مێهر"ی ئێرانی ئەمڕۆ هەینی 20ی ئاداری 2026 بڵاویكردەوە كە تەرمی ئیسماعیل ئەحمەدی لە پارێزگای بوشێهر بەخاك سپێردرا.
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبو كە لە هێرشێكی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 17ی ئادار هێزەكانیان بۆ سەر تاران ئەو دوو كەسە كوژراون.
PM:06:41:20/03/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت