فه‌رمانده‌ی بارەگای ناوەندی خاتەم ئەلئەنبیا لە ئێران: سوپرایزمان بۆ ترەمپ هەیە
وێستگەنیوز-
عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، "دۆناڵد ترامپ، پێویستە بزانێت کە هێزە چەکدارەکانی ئێران، سوپرایزیان بۆ ئەو و ئیسرائیل هه‌یه".
عەبدوڵڵاهی ده‌ڵێت: "ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جەنگی پێشکەوتووی ئێف ٣٥مان کردە ئامانج و پێویستە چاوەڕوانی سوپرایزی زیاتر بکەن".
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی پێنجشەممە 19ی ئازار ڕایگەیاند، فڕۆکەیه‌كی جەنگی ئێف 35، دوای تەواوکردنی ئەرکێکی لە ئاسمانی ئێران، گه‌ڕایه‌وه و به ناچاری نیشته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی سێنتكۆم رایگه‌یاند فڕۆكه‌كه به سه‌لامه‌تی نیشته‌وه، دۆخی فڕۆكه‌وانه‌كه جێگیره و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
PM:12:36:20/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت