هه‌واڵگری ئەمریکا: ئەلقاعیدە و داعش گەورەترین هەڕەشەن بۆ سەر واشنتۆن
وێستگەنیوز-
ده‌زگای هەواڵگریی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ڕایگەیاند، ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و داعش، گەورەترین مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دروست دەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەم گرووپانە لە بەشێکی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا، چالاکن و هەوڵی دووبارە بنیاتنانەوەی تواناکانیان دەدەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ژمارەی ئەندامانی ڕێکخراوی ئه‌لقاعیدە لە سەرانسەری جیهان، لە نێوان 15 بۆ 28 هەزار کەس دەخەمڵێندرێت، هاوکات ژمارەی چەکدارانی داعش لە نێوان 12 بۆ 18 هەزار كه‌سدایه، گەشەی ئەم گروپانە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، بە پلەی یەکەم لە ئەفریقا چڕبووەتەوە، له‌وێ گەورەترین و توند‌وتیژترین لقیان زۆر چالاکن.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس له‌وه ده‌كرێت ڕێکخراوی ئه‌لقاعیدە لە یەمەن، لقی داعشی خوراسان لە باشووری ئاسیا و داعش لە سوریا، لەو گروپانەن کە ئەگەری زۆریان لێده‌كرێت، پلان بۆ هێرشی دەرەکی دابنێن.
لە بەشێکی تری ڕاپۆرتەکەدا، دامه‌زراوه‌ی هەواڵگری ئەمریکا، ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه تاڵیبانی ئەفغانستان، كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی لە دژی داعش گرتووه‌ته‌به‌ر، له‌وانه ئه‌نجامدانی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر بنكه و باره‌گاكانی داعشی خوراسان، پێده‌چێت تالیبان له پووچەڵکردنەوە و شكستپێهێنانی هەندێک ئۆپەراسیۆنی داعشدا، سەرکەوتوو بووبێت.
ئەنجوومەنی ئاسایشی سه‌ر به نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتەکانی پێشوویدا، چەندین جار بوونی سەرکردە و ئه‌ندامانی ئەلقاعیدە و داعشی لە ناو خاكی ئەفغانستان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه کە لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندایە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا، باس لە گرژییەکانی نێوان تاڵیبان و پاکستان کراوە، له‌م باره‌یه‌وه ئاماژە بۆ ئه‌وه كراوه ئیسلام ئاباد، بە هۆی بوونی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ئەفغانستان، تادێت بێزاردەبێت، ئه‌مه لە کاتێکدایه پاكستان له ناوخۆی خۆیدا، تابێت ڕووبەڕووی توندوتیژیی زۆرتر ده‌بێته‌وه و پەیوەندییەکانی نێوان پاکستان و تاڵیبان، بە ئاڵۆزی ماونەتەوە و پێکدادانەکانی سەر سنووریش بەردەوامن.
راپۆرته‌كه له به‌شێكی دیكه‌یدا، باس له‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه ده‌كات، كه ره‌نگه هه‌ندێك له‌و ئه‌فغانیانه‌ی گواستراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا و له‌وێ نیشته‌جێن، ئه‌نجامی بده‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا دەستخۆشی لە دەسەڵاتدارانی کۆچبەری ئەمریکا كراوه، بۆ ڕێوشوێنە توندەکانیان دژ به كۆچبه‌ران و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه پته‌وكردنی ئاسایشی سنوورەکان و دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانەی کە گومانیان لێدەکرێت په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه هه‌بێت، وایكردووه گه‌یشتن به خاكی ئه‌مریكا سنورداربێت و مەترسی ئه‌نجامدانی كاری توندوتیژی لە داهاتوودا کەمکردووەتەوە.
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وه‌دا، ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە ده‌كاته‌وه دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی کە ڕەنگە کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن، دوای چوونە ناوه‌وه‌یان ئەمریکا، تا ئێستاش وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك ماوه‌ته‌وه، بەتایبەتی لەنێو دەیان هەزار پەنابەری ئەفغانی کە لە پێنج ساڵی ڕابردوودا، چوونەتە ناو وڵاتەکەوە.
PM:09:03:19/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 84
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت