وەزارەتی دەرەوەی چین: کوشتنی سەرکردەکانی ئێران و هێرشکردنە سەر ئامانجە مەدەنییەکان قبوڵنەکراوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دەرەوەی چین رایدەگەیەنێت، کوشتنی سەرکردەکانی ئێران و هێرشکردنە سەر ئامانجە مەدەنییەکان قبوڵنەکراوە.
لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند "ئێمە دژی بەکارهێنانی هێزین لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا".
ئاماژەی بەوەکرد، "کوشتنی سەرکردەکانی ئێران و هێرشکردنە سەر ئامانجە مەدەنییەکان قبوڵنەکراوە".
رۆژی 28ی شوباتی 2026, ئەمریکا ئیسرائیل هێرشیانکردە سەر ئێران، لە ئەنجامی هێرشەکەدا عەلی خامنەیی، رێبەری ئێران، وەزیری بەرگریی و فەرماندەی سوپای پاسداران و عەلی شەمخانی، راوێژکاری خامنەیی کوژران هەروەها، لە رۆژانی رابردووش ئیسرائیل کوژرانی هەر یەک لە عەلی لاریجانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی راگەیاند.
PM:12:01:19/03/2026
ئهم بابهته 72
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت