دەسەڵاتی دادوەری ئێران لەسێدارەدانی سێ هاوڵاتی راگەیاند


وێستگەنیوز-

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لەسێدارەدانی سێ کەسی بە تاوانی کوشتنی پۆلیس و ئەنجامدانی چالاکی بۆ بەرژەوەندی بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل لە کاتی خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ئەمساڵدا لە وڵاتەکەی راگەیاند.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئاداری 2026، ماڵپەڕی "میزان ئۆنلاین"ی سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ کەس کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی یەکدا بە تۆمەتی کوشتن و ئەنجامدانی چالاکی بۆ بەرژەوەندی ئیسرائیل و ئەمریکا دەستگیرکرابوون سزای لە سێدارە دارەدانیان بەسەردا سەپێندرا.

دەسەڵاتی دادوەری ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سێ کەسە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی 8ی کانوونی دووەمی 2026، بە بەکارهێنانی چەقۆ و چەکی دیکە دەستیان هەبووە لە هێرشەکاندا، کە لە ئەنجامدا دوو ئەفسەری پۆلیس گیانیان لەدەستداوە.


AM:10:26:19/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 96 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت