سه‌عید جه‌لیلی "تووندڕه‌و" کاندیدی سەرەکییە بۆ جێگرتنەوەی لاریجانی
وێستگەنیوز-
لە گۆڕەپانی سیاسی ئێران‌دا، کاندیدێکی نوێ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی عەلی لاریجانی، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه لە کاتێکدایه ئەم پێگە چارەنووسسازە، هاوسەنگی هێز دیاری دەکات و ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئایندەی سیاسەت و ئاسایشی وڵات دادەنێت.
بە پێی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، جێگرتنەوەی لاریجانی کارێکی ئاسان نابێت، بەو پێیەی ناوبراو بە گرنگترین بڕیاردەر لە ئێران دادەنرا. بەگوێرەی یاسا، مەسعود پزشكیان سەرۆک کۆماری ئێران، ڕاوێژکاری نوێی ئاسایشی نیشتمانی دیاری دەکات.
له‌م باره‌یه‌وه، قسە و باسێكی زۆر هه‌یه، به‌وه‌ی سەعید جەلیلی، کەسایەتیی کاریگەری ناو ڕژێم، دەتوانێت ئەم ڕۆڵە بگرێتە ئەستۆ.
سەعید جەلیلی کێیە؟
جەلیلی لە ساڵی 2008ەوە، نوێنەری ڕابەری باڵایە، لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، ئەو تەنها كۆنزهرڤاتیڤێكی نەریتی نییە، بەڵکو یەکێکە لە کەسایەتییە توندڕەوەکانی ناو دامەزراوە سیاسییەکە، یه‌كێكه له‌وانه‌ی دژایه‌تییه‌كی زۆری رۆرئاوا ده‌كات و کەمتر ئامادەیە بۆ هەر کرانەوەی سیاسی یان دانوستان.
پێشتریش وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، کاری کردووە و سەرۆکی دانوستانکاری ئەتۆمی ئێران بووە، لە ئێستادا ئەندامی ئەنجومەنی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمه.
جەلیلی ژیانی دیپلۆماسی له ساڵی 1989، ده‌ست پێده‌كات و پەیوەندی بە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کردووە. پاشان تا ساڵی 1996وەک سەرۆکی نووسینگه‌ی پشکنین له وەزارەتی ده‌ره‌وه، کاری کردووە. دوابەدوای ئەمە، وەک یاریدەدەری باڵا بۆ کاروباری ئەمریکی، لە وەزارەتی دەرەوە دەستنیشانکراوە، دواتر لە ساڵی 2001 تا 2005 لە نووسینگه‌ی رابه‌ری باڵا کاری کردووە.
دوابه‌دوای ئەوەی لە مانگی ئابی 2005، مەحمود ئەحمەدی نه‌ژاد، پۆستی سەرۆک کۆماری وەرگرت، جەلیلی وەک جێگری وەزیری دەرەوە، بۆ کاروباری ئەوروپا و ئەمریکا دەستنیشانکرا. تا مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2007 ئەم پۆستەی بەدەستەوە بووە. هەر لەو ماوەیەدا، وەک ڕاوێژکاری سەرۆک ئەحمەدی نه‌ژادیش کاری کردووە.
جەلیلی لە مانگی ئه‌یلولی 2007، بوو بە سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئەتۆمی ئێران لەگەڵ زلهێزەکانی ڕۆژئاوا. عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئێران، لە 28ی ته‌موزی 2008، وەک نوێنەری خۆی لە ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، دەستنیشانی کرد.
کاتێک حەسەن ڕوحانی لە 10ی ئەیلولی ساڵی 2013، هاتە سەر دەسەڵات، جەلیلی لە کارەکەی دوورخستەوە و عەلی شەمخانی، وەک سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی، لە شوێنی ئەو دانا. دوای لەدەستدانی ئەم پۆستە، عەلی خامنەیی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2013، جەلیلی وه‌ك ئه‌ندام لە ئەنجومەنی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێم دامه‌زراند. جه‌لیلی تا ئێستا له‌و پۆستەدا ماوه‌ته‌وه.
ناوبراو له ساڵی 2013، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران، خۆی کاندید کرد و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا. هەروەها خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2021، کاندید کرد، بەڵام پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکان، لەبەرژەوەندی ئیبراهیم ڕەئیسی دەستی لەکارکێشایەوە.
لەڕادەبەدەر توندڕەو.
له‌م باره‌یه‌وه، كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، لە زاری ئاراش عەزیزی، شرۆڤەکار، نووسەر، وانەبێژ و مێژوونووسی ئێرانی لە زانکۆی یێڵ، بڵاویکردەوە "جەلیلی لەڕادەبەدەر توندڕەوە و سەرکردایەتی توندڕەوترین و دژە ڕۆژئاوایترین کوتلەی ناو ڕژێم دەکات. وه‌رگرتنی ئه‌م پۆستە، ده‌بێته گۆڕانکارییەکی گه‌وره بەرەو توندڕەوی، بەو پێیەی عه‌لی لاریجانی وەک کەسایەتییەکی میانڕەوتر و پراگماتیتر سەیر دەکرا".
عەزیزی لە درێژەی قسەکانیدا ده‌ڵێت: هەڵوێستە تووند و پهڕگیرییهكهی، له‌وانه‌یه ببێتە خاڵی لاوازی رژێم و ڕێگری لە تواناكانی ڕژێم ده‌كات، بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە مەترسیدارەی کە ڕووبەڕووی بووه‌ته‌وه. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا سوپای پاسداران "به‌شی هه‌ره زۆری دەسەڵاتی ڕاستەقینەی ئەمڕۆی ئێرانی بەدەستەوەیە"، هەربۆیە ئه‌م سوپایه، كه‌سێكی ده‌وێت "ئەزموونی سەربازیی زیاتری هەبێت و باشتر لەگەڵ بارودۆخی ئێستادا بگونجێت".
هەر کەسێک شوێنی لاریجانی بگرێتەوە، لە هەر دانوستانێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت. له‌م باره‌یه‌وه عەزیزی ده‌ڵێت، " بەو پێیەی ئێستا ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، ناوەندی سەرەکی دەسەڵاتە لە ئێران، هەر کەسێک شوێنی لاریجانی لەو ئەنجومەنە بگرێتەوە، هاوسەنگی هێز لەناو ڕژێمدا دیاری دەکات. هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی رژێم ده‌بێت، له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هه‌ر دانوستانێك، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ته‌سنیم كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێرانه، دوای كوشتنی لاریجانی، جەلیلی پەیامێکی بڵاوکردوه‌تەوە و تیایدا هاتووە، "ئەم کردەوانە، دوژمنی لاواز، لەو تاڵاوەی کەوتووەتە ناویەوە، ڕزگار ناکات؛ بەڵکو شکست و زەلیلکردنی خێراتر دەکەن".
PM:04:00:18/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت