له بۆردوومانێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوجه‌رگه‌ی تاران فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌سیج كوژرا
وێستگەنیوز-
سوپای ئیسرائیل کوژرانی غوڵام ڕەزا سولەیمانی، فەرماندەی هێزه‌كانی بەسیجی ئێرانی لە هێرشێکدا بۆ سه‌ر ناوجه‌رگه‌ی تاران ڕاگەیاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئازاری 2026، سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "رۆژی دووشەممه، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل، به پشتبه‌ستن به زانیاریی وردی ده‌سته‌ی هەواڵگری سەربازی، هێرشێكی كرده سه‌ر ناوجه‌رگه‌ی تاران و له ئەنجامدا، غوڵام ڕەزا سولەیمانی كوشت كه له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو، فەرماندەی ڕێکخراوی بەسیج بووه".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە بەسیج "بەشێکە لە هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران".
به‌یاننامه‌كه باس له‌وه ده‌كات، هێزه‌كانی به‌سیج، له دامركاندنه‌وه و سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران، رۆڵێكی گه‌وره‌یان بینیوه و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه مهندهنییهكان كردووه و به‌شداربوون له كوشتن و ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران.
له راگه‌یاندنه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل هاتووه، "لەناوبردنی ئەو، ده‌خریته سه‌ر سه‌ركه‌وتنی له‌ناوبردنی ده‌یان سه‌ركرده‌ی باڵای هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران"، ئەمەش "لێدانێکی تووندی دیكه بوو" بۆ سه‌ر سیستمی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی ئەمنییەتی ڕژێم.
PM:01:15:17/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت